اعتقاد سفيان بن عيينة الكوفي أبي محمد الهلالي
بیروباوەڕی سوفیانی کوڕی عویینە. |
بیروباوەڕی سوفیانی کوڕی عویینە
أَخْبَرَنَا عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدِ بْنِ التَّوَّجِيِّ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ إِسْحَاقَ بْنِ عَبَّادٍ التَّمَّارُ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْدُ الْعَزِيزِ بْنُ مُعَاوِيَةَ، قَالَ: حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ الْجَبَّارِ السُّلَمِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا بَكْرُ بْنُ الْفَرَجِ أَبُو الْعَلَاءِ، قَالَ: سَمِعْتُ سُفْيَانَ بْنَ عُيَيْنَةَ يَقُولُ: السُّنَّةُ عَشَرَةٌ:
عُبَيْدُ اللَّه ـی کوڕی مُحَمَّد ـی کوڕی التَّوَّجِيِّ بۆی باسکردین، وتی: مُحَمَّد ـی کوڕی إِسْحَاق ـی کوڕی عَبَّادٍ التَّمَّار بۆی گێڕاینەوە، وتی: عَبْدُ الْعَزِيز ـی کوڕی مُعَاوِيَة بۆی گێڕاینەوە، وتی: مُحَمَّد ـی کوڕی عَبْدِ الْجَبَّارِ السُّلَمِيُّ بۆی گێڕاینەوە، وتی: بَكْر ـی کوڕی الْفَرَجِ أَبُو الْعَلَاء بۆی گێڕاینەوە، وتی: بییستوومە لە سُفْيَان ـی کوڕی عُيَيْنَة دەیووت: سوننەت دە خاسیەتە:
فَمَنْ كُنَّ فِيهِ فَقَدِ اسْتَكْمَلَ السُّنَّةَ، وَمَنْ تَرَكَ مِنْهَا شَيْئًا فَقَدْ تَرَكَ السُّنَّةَ:
هەرکەسێک ئەم خاسیەتانەی تێدابێت ئەوا سوننەتی تەواوکردووە، وە ئەوەیشی واز لە شتێکی بهێنێت ئەوا وازی لە سوننەت هێناوە، ئەوانیش بریتین لە:
- إِثْبَاتُ الْقَدَرِ. [جێگیرکردنی قەدەر (ئیمان هێنان بەقەدەر بە چاک و خراپیەوە)].
- وَتَقْدِيمُ أَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ. [وە پێشخستنی هەردوو ئیمام ئەبوبەکر و ئیمامی عومەر (الله لێیان ڕازی بێت) بەسەر ئەوانی تردا].
- وَالْحَوْضُ. [وە ئیمان هێنان بە حەوزی پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم)].
- وَالشَّفَاعَةُ. [وە ئیمان هێنان بە شەفاعەت لە ڕۆژی دواییدا].
- وَالْمِيزَانُ، وَالصِّرَاطُ. [وە ئیمان هێنان بە تەرازوو (کەوا کردەوە چاک و خراپەکانی بەندەکانی پێ دەکێشرێت)، وە ئیمان هێنان بە پردی سیرات].
- وَالْإِيمَانُ قَوْلٌ وَعَمَلٌ. [وە ئیمان بریتیە لە: وتە و کردەوە].
- وَالْقُرْآنُ كَلَامُ اللَّهِ. [وە ئیمان هێنان بەوەی کە قورئان کەلامی الله ـیە].
- وَعَذَابُ الْقَبْرِ. [وە ئیمان هێنان بە سزای گوڕ].
- وَالْبَعْثُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ. [وە ئیمان هێنان بە زیندووبوونەوە لە ڕۆژی قیامەتدا].
- وَلَا تَقْطَعُوا بِالشَّهَادَةِ عَلَى مُسْلِمٍ. [وە شایەدی نەدرێت لەسەر موسڵمان بەشێوەی بڕاوەیی چ بە باشەبێت یان خراپە (چونکە نازانین لەسەر چی دەمرێت)].
📚 [الجامع في العقائد أهل السنة والأثر/ اعتقاد سفيان بن عيينة الكوفي أبي محمد الهلالي (عشر خصال في إعتقاد أهل السنة والأثر)، لاپەڕە/ 228].