کورتەیەک لە ژیانی زوبێری کوڕی عەوام
ناوی: زوبەیری ڪوڕی عەوامی ڪوڕی خویلد ـی ڪوڕی أسد ـە، کونیەی ئەبو عەبدوڵڵایە و پورزای پێغەمبەرە و بە حەواری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ناسراوە.
زوبێری کوڕی عەوام یەکێکە لەو هاوەڵانەی شایەتی بەهەشتی بۆ دراوە.
ژیاننامەی زوبێری کوڕی عەوام. |
دایکی زوبێر موسڵمان بووە و ناوی صفیة ڪچی عَبدالمطلب ـی ڪوڕی هاشم ـە، پووری پێغەمبەرە (صَلَّ اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ).
پێشەوا زوبەیر لە ساڵی ٢٨ هیجری کە دەڪاتە ٥٩٤ میلادی لە دایك بووە، لە هۆزی قورش بووە، لە تەمەنی هەشت ساڵی دا لەسەر دەستی ئەبوبەکری سدیق مووسڵمان بووە، دوو جار ڪۆچ دەڪات بەرە و زەوی حەبەشە.
یەکەم ڪەس بووە شمشێری دەرهێناوە لە پێناو الله، لە جەنگی ئوحود بەردەوام بوو لەگەڵ پێغەمبەر (صَلَّ اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) و بەیعەتی پێدا تا مردن.
وەفاتی زوبێری کوڕی عەوام
پێشەوا زوبەیر لە جەنگی جەمەل شەهیدی دەکرێ لە تەمەنی ٧٥ یان ٦٥ ساڵیدا بەدەستی جرمووز، پاشان هەواڵی مردنی دەگاتە پێشەوا علي ـی ڪوڕی أبي طالب ئەویش دەفەرمووێت: موژدەی دۆزەخ بدەن بەو ڪەسەی زوبێری کوڕی عەوام ـی کوشتووە.
ژمارەی ئەو فەرموودانە کە گێڕاویەتەوە
ڪۆی گشتی ئەو فەرموودانەی گێڕاویەتەوە ٣٨ فەرموودەیە، حەوت فەرموودەیان لە صحیح ـین ـدا هاتووە، واللَّه أعلم.
گەورەیی زوبێری کوڕی عەوام لە فەرموودە سەحیحەکاندا
پێشەوا زوبێری کوڕی عەوام لەو ڪەسانە بوو وەڵامی اللَّە و پێغەمبەری داوەتەوە، عَنْ عُرْوَةَ بْنِ الزُّبَيْرِ قَالَ : قَالَتْ لِي عَائِشَةُ { أَبَوَاكَ - وَاللَّهِ - مِنَ الَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِلَّهِ وَالرَّسُولِ مِنْ بَعْدِ مَا أَصَابَهُمُ الْقَرْحُ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
لە عُروَة ـی ڪوڕی الزُبَیر ـەوە فەرموویەتی: دایە عائیشە پێی وتم: { سوێند بە اللَّە هەردوو أَبَوَاك – أبو بڪر ـی الصديق وە الزُبَیر ـی ڪوڕی العوام – لەو ڪەسانە بوون وەڵامی اللَّە تَعالَی و پێغەمبەريان داوەتەوە دوای ئەوەی توشی ڪوشتار و بڕین و ئازار هاتن}.
☘ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّ اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ الْأَحْزَابِ:{ مَنْ يَأْتِينَا بِخَبَرِ الْقَوْمِ ؟ فَقَالَ الزُّبَيْرُ : أَنَا. ثُمَّ قَالَ: مَنْ يَأْتِينَا بِخَبَرِ الْقَوْمِ ؟ فَقَالَ الزُّبَيْرُ : أَنَا. ثُمَّ قَالَ: مَنْ يَأْتِينَا بِخَبَرِ الْقَوْمِ ؟ فَقَالَ الزُّبَيْرُ : أَنَا. ثُمَّ قَالَ: إِنَّ لِكُلِّ نَبِيٍّ حَوَارِيًّ ، وَإِنَّ حَوَارِيَّ الزُّبَيْرُ } رواه البخاري.
واتە: پێغەمبەر (صَلَّ اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) لەڕۆژی ئەحزاب دا فەرمووی { ڪێ بۆمان دەهێنێت هەواڵی ئەو قەومە، پێشەوا زوبێری کوڕی عەوام فەرمووی من، پاشان پێغەمبەر فەرمووی: ڪێ بۆمان دەهێنێت هەواڵی ئەو قەومە، زوبێری کوڕی عەوام فەرمووی من، پاشان پێغەمبەر فەرمووی ڪێ بۆمان دەهێنێت هەواڵی ئەو قەومە، زوبێری کوڕی عەوام فەرمووی من، پاشان پێغەمبەر (صَلَّ اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فەرمووی: بەڕاستی بۆ هەموو پێغەمبەرێك هاوەڵێڪی تایبەت و سەرخەر هەیە، وە بێگومان سەرخەر و تایبەتی منیش زوبێری کوڕی عەوام ـە.
سەرچاوەکان: [📚 فضائل الصحابة].