ئەبو حەسەنی ئەشعەری دوای ئەوەی ٤٠ ساڵ لەسەر مەزهەب و ڕێچکەی مولحیدانی
موعتەزیلە بوو کە سەلەف و پێشەوایانی ئوممەت بەدرێژایی مێژوو
موعتەزیلە تەکفیریان ئەکردن و لەعنەتیان لێ ئەکردن.
|
مردنی ئەبو حەسەنی ئەشعەری لە شاری ئەحساء. |
پێشەوای مالیکیەکان "ابن فەرموخی مالیکی" کە لە ساڵی ١٧٦ی هیجری وەفاتی کردووە پرسیاریان لێ کرد دەربارەی موعتەزیلەکان، ئەویش فەرمووی: «جا ئیشتان موعتەزیلە چیە؟ لەعنەتی الله لە موعتەزیلەکان بێت پێش ڕۆژی قیامەت وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا وە دوای ڕۆژی قیامەتیش وە بە درێژایی ژیان و هەتاهەتایە بە نەفرەت بن» [ترتيب المدارك للعياض ٣/١١١].
وە ئاشکرایە کاتێک موعتەزیلەکان دەسەڵاتی مەئمونیان قۆستەوە چیان کرد بە موسوڵمانان و ئەهلی سوننەت و چ کوشتارێکیان نایەوە تەنانەت ژن و پیاویان لەیەک جیا دەکردەوە گەر پیاوەکە نەی وتایە قورئان مەخلوقە ژنەکەیان لێ ئەسەندەوە بە زەبری قازی.
بۆیە ٤٠ ساڵ ئەبو حەسەنی ئەشعەری لەسەر ئەم ئیلحادە بوو و بێ دین بووە.
ئەبو حەسەنی ئەشعەری دواتریش کە واز لە ڕێچکەی موعتەزیلەکان دێنێت دەچێتە سەر ڕێچکەو مەزهەبی ئیبن کولاب کە ئەویش لە بناغەدا یەهودی (جوولەکە) بووە و خوشکەکەی باسی دەکات کە وتوویەتی خۆم ئەکەم بەناو موسوڵماناندا تا دینەکەیان لێ بشێوێنم.
بۆیە أبو طاهری سەلەفی دەی وت:
وأتباع ابن كُلاب كِلاب هم في الحقيقة من شر آل.
ئەبو حەسەنی ئەشعەری دەبێتە تەلەبەو شوێنکەوتەی ئیبن کولابی زەندیق کە ئیمامی ئەحمەد تەکفیری کردووە و تەنانەت ئەبو حەسەنی ئەشعەری لە کتێبەکەیدا بەناوی "مقالات الإسلاميين" کە باسی هەرچی گروپی موخالیفە کردوویەتی تەنها باسی کولابیەکان ناکات بە خراپە بە یەک دێڕیش وە لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوام دەبێت و لەسەر بنەما فەلسەفیەکانی هەر دەمێنێتەوە وەکو ابن فورك کە تەلەبەی تەلەبەکانی ئەبو حەسەنی ئەشعەریە کتێبێکی نووسیوە بەناوی "مجرد مقالات الأشعري" کە نزیکترین کتێبە لە ئەبو حەسەنی ئەشعەری خۆیەوە کە باسی بیروباوەڕی ئەبو حەسەنی ئەشعەری کردبێت لە ڕوانگەی کتێب و فەتواو نوسینەکانی ئەبو حەسەنی ئەشعەری خۆیەوە، کە ئێرە جێگای ئەوە نیە کە باسی ئەوە بکەین کە ابن فورك چی وتووە و چی نەوتووە.
ئەوەی ئەیەوێت بزانێت ئەبو حەسەنی ئەشعەری چی زەندیقێک بووە با بچێت کتێبەکەی ابن فورك بخوێنێتەوە.
بێگومان ئەبو حەسەنی ئەشعەری ناسراو نەبوو لە سەردەمی خۆیدا و زەلیل بوو وەک چۆن ئەهلی کەلام بەردەوام زەلیل بوون و سەرشۆڕ بوون، ئەوەبو ئەبو حەسەنی ئەشعەری دواتر لە بەسڕەوە هاتە بەغداد و لەوێ چووە لای پێشەوا بەربەهاری و بەربەهاری قسەو وتەکانی ئەشعەری قەبوڵ نەبوو.
دوای بەسەرهاتی ڕۆشتنی ئەبو حەسەنی ئەشعەری بۆلای پێشەوا بەربەهاری "أبو يعلى" لە کتێبی "طبقات الحنابلة" دا دەفەرمووێت: «فخرج من عنده، وصنف كتاب "الإبانة" فلم يقبله منه، ولم يظهر ببغداد إلى أن خرج منها».
واتە: ئەبو حەسەنی ئەشعەری کە بەربەهاری حیسابی بۆ نەکرد و قسەکانی قەبوڵ نەکرد چووە دەرەوە لە ماڵی بەربەهاری و ڕۆیشت کتێبی "الإبانة"ی نووسی و دیسان بەربەهاری ئەو کتێبەشی لێ قەبوڵ نەکرد چونکە وەک مەزهەبی کولابیەکان نووسیویەتی و تەجەهومی تێدایە، پاشان "أبو يعلى" دەڵێت: «ولم يظهر ببغداد إلى أن خرج منها».
واتە:« ئەبو حەسەنی ئەشعەری خۆی و کتێبەکەیشی دەرنەکەوتن هەتاوەکو ئەو کاتەیشی ئەبو حەسەن لە شاری بەغداد ڕۆیشتە دەر».
کەوایە ئەبو حەسەنی ئەشعەری لە کۆتاییا لە بەغدادیشا نەبووە و ڕۆیشتووە لەوێ، پرسیارەکە ئەوەیە کە بۆ کوێ ڕۆیشتووە؟
وەڵامی پرسیارەکە ئەوەیە کە ئەهوازی و ئەبو حەسەنی کەرجی کە ئیمامی شافیعیەکان بوونە و تەکفیری ئەشعەریەکانیان بەئاشکرا دەکرد، باسیان کردووە کە ئەبو حەسەن ڕۆیشتوە بۆ شاری ئەحساء.
شاری ئەحساء لە کوێیە؟
ئەحساء لە بەحرەین بووە و شار و جێگەی قەڕامطە مولحیدە ئیباحیەکان بووە کە بیروباوەڕیان وابوو دەیان گوت: هەرکەس خوشک و کچێکی جوانی هەبێت چ مەجبورە بیدات بە کوڕی خەڵک، خۆی شایستەترە بیکاتە ژنی والعياذ بالله.
بۆیە ئەحساء شارێک بوو لە بەحرەین لە کۆتایی ساڵەکانی سەدەی سێیەمی هیجریدا قەرامطەکان زاڵ بوون بەسەریدا و لەوێ جێگیر بوون و هێز و دەسەڵاتیان گرتە دەست و لەوێوە تەشەنەیان سەند، "أبو مەنصوری ئەزهەری" کە ساڵی ٣٧٠ی هیجری وەفاتی کردووە دەیفەرموو: «ئەحساء شوێن و شاری قەرامطەکانە».
بۆیە ئەهوازی سەرەتا باسی ئەوە دەکات کە ئەبو حەسەنی ئەشعەری چووەتە ئەحساء کە جێگای فسق و فجور بووە و دەڵێت: «وە ئەشعەری بەردەوام ئەم شارو ئەو شاری ئەکرد و وتە بۆچونەکانی وەرنەدەگیران و کەس حیسابی بۆی نەئەکرد، و ناوی هەر نەبوو و خەڵکی قبوڵیان نەبوو، لەناو وڵاتی موسڵماناندا جێگایەکی نەئەدۆزیەوە تیایا بژی و لە باوەشی موسوڵماناندا سەربەرزی بەدەست نەهێنا، و کەس لە زانایان سەردانیان نەئەکرد، هەتاوەکو ڕۆشتە شاری ئەحساء و لەوێ نیشتەجێ بو ، کە شارێک بوو موسڵمان تێیاندا دانەئەنیشت وە ئیماندار خۆی بۆ نەئەگیرا لەناویاندا، بەڵکو تەنها فاسق و فاجر و بەڕەڵاکان ئەچونە ئەوێ و هاوڕێ هاوڕێبازی قەرامطە کافرەکان، و هەتاوەکو مردیش ئەبو حەسەن هەر لەوێ مایەوە، ڕەحمەتی الله ی لێ نەبێت، وە الله گۆڕی ئاوەدان نەکات و ئاگر بکاتە جێگاو مەنزڵی». [📚 مثالب ابن ابي بشر ص٧٦].
کەوایە باسمان کرد ئەبو حەسەن لە بەغداد ڕۆشتوە وە چوە بۆ ئەحساء کە ئەمە جێگای پرسیارە ئایا خێرە ئەبو حەسەن ئەچێت بۆ شارێک کە فسق و فجور و ئیباحیە و بێ دین و مولحیدەکان تێیدا دانیشتون؟!!.
بۆیە ئەهوازی دوای ئەوە بەسەرهاتێک باس ئەکات
ئەویش قسەی خۆی نیە و ئەمە بەسەر هاتەکەیە
ئەهوازی دەڵێت: گوێ بیستی أبو عبدالله محمدی کوڕی محمدی کوڕی عەلانی مەحرەسی بووم لە مەکە کە کەسێکی شارەزا بوو لە ئەخبار و ئادابدا وە پیاوێکی چاک و بۆ خوا سوڵحاو بوو وە لە لای مولتەزەمی کەعبە بوو و خواحافیزی ئەکرد و طەوافی ماڵ ئاوایی ئەکرد لەگەڵ حاجیەکانی خوراسان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شاری خۆیان منیش چوومە تەنیشتیەوە و داوام لێی کرد دۆعام بۆ بکات، ئەویش دۆعای زۆری کرد و هەر ئەگیریاو دڵی پڕ بوو، پاشان دەستێکی هێنا بەدەمو چاویدا لەدوای دۆعا کردنەکە و پێی گوتم : «گوێ بگرە شتێکت پێ ئەڵێم لەمنەوە وەری بگرە و خەوی ئەشعەریەکانی پێ بزڕێنە: ئەبو حەسەنی ئەشعەری لە ئەحساء مرد بەسەر پشتی مناڵێکەوە مرد، لەعنەتی الله ی لێبێت و الله ڕسوای کات، وە جەهەنەم بکاتە جێگاو مەنزڵی وە هەموو ئەوانەشی بیروباوەڕیان وەک ئەو وایە». [📚 مثالب ابن ابي بشر ص٧١].
پاشان ئەهوازی ئەڵێت:«خۆ ئەگەر مەبەستم ئەوە نەبێت کە ئەمەوێ نوسینەکەم درێژ نەبێتەوە ئەوە زیاتر لەسەر ئەم باسە ئەڕۆشتم کە ئەبو حەسەن لە ئەحساء چۆن مردووە و چی ڕویداوە».
ئەبو حەسەنی ئەشعەری کە خۆی پاڵداوەتە لای ئەشعەریەکان کە ئەبو موسای ئەشعەری لەوانە هۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەبو حەسەنی ئەشعەری ناوی عەلی کوڕی إسماعیلی کوڕی أبي بشر ە، أبو بشر کە باپیریەتی بەندە و کۆیلەیەکی یەهودی و جولەکە بووە و ئەو کەسەی کە ئازادی کردووە لە قەبیلەی ئەشعەریەکان بووە و بەو هۆکارەوە خۆی پاڵ داوەتە لای ئەشعەریەکان ئەگەرنا لە مناڵ و نەوەی یەهود و سەبایای ئومەتی غەیری ئیسلام بووە بۆیە لەناو بەسڕەدا خۆی و هاوەڵەکانی پێیان ناخۆش بووە بانگیان بکرادایە بە ابن أبي بشر واتا نەوەکەی أبی بشر چونکە باپیری ناسراو بووە کە یەهودی بووە.
لە عبدالله ـی کوڕی عەمری کوڕی عاصەوە هاتووە کە فەرموویەتی:«دینی بنو إسرائیل جێگیر بوو هەتا ئەو کاتەی نەوەی کۆیلەکانی قەومەکانی تر گەورە بوون و بێ دینیان لە ڕق و کینەی باو و باپیرانیان تەشەنە پێدا و گومڕا بوون و خەڵکیشیان گومڕا کرد». [📚 المصنف لابن ابي شیبة ٣٧٥٩٢].
وە بەهەمان شێوە عومەری کوڕی عبدالعزیز وای دەفەرموو وە سەلەف دەیان فەرموو:«هەر زەندیق و نەوەی کۆیلەکانیش ئەم دینی ئیسلامە ئەشێوێنن».
بۆیە سەیر ئەکەی سەرەتای وتەی جەهمیەکان کە ئەیان گوت قورئان مەخلوقە ئەگەڕێتەوە بۆ "لەبیدی کوڕی ئەعصەمی" یەهودی کە سحری لە رسول الله کرد و جەعدی کوڕی درهەم لە کەسێکەوە وەری گرت کە ناوی "ئەبانی کوڕی سەمعان" بوو وە زەندیق بوو
وە جەعدی کوڕی درهەم خۆی صابئە بووە کە دوژمنی پێغەمبەرانن بۆیە یەکسەر ئەی ویست طەعن لە پێغەمبەر ئیبراهیم و موسی بدات علیهم السلام
دواتر جەهمی کوڕی صەفوان کە نەوەی مەجوس بووە دواتر بیشری مریسی کە باوکی یەهودی بووە دواتر ابن کولاب کە خۆی یەهودی بووە و بە فێڵ و زەندەقە خۆی وەک موسوڵمان نیشان داوە تا خەڵکی گومڕا بکات دواتر ئەبو حەسەنی ئەشعەری کە نەوەی یەهود بووە و ٤٠ ساڵ مولحید بووە، ئەمە حەقیقەتی ئەم زەندەقە و بێدینیەیە کە ئێستا تەشەنەی پێ ئەدرێت.
بۆیە دێینەوە سەر باسەکەمان ئەبو حەسەنی ئەشعەری لە ژیانیدا زەلیل بووە لێی باسکراوە کە تهاونی بە عبادات کردووە و نوێژی بێ دەست نوێژ کردووە و ئەمانە لێوەی شائع بون بۆیە ئەشعەریەکان لە دەوڵەتی سلجوقیەکاندا لەسەر مینبەرەکانەوە لە دوای نوێژی جومعە لەعنەتیان لێ ئەکرا هەتاوەکو ساڵی ٤٥٨ ی هیجری، کێیش ئەیەوێ زانیاری زیاتری هەبێت لەو باسە بابچێت تاریخ و ژیانی "محمد طوغرول بەگی" سەلجوقی بخوێنێتەوە بزانە چۆن فەرمانی کردوە لەعنەتیان لێ بکرێت لەسەر مینبەرەکانەوە.
بۆیە دەڵێین کەسێک لە ژیانیدا چل ساڵ مولحید بووبێت وە باوەڕی بە الله نەبێت کە دەبینێت و دەبیستێت ئیتر بۆلێی بترسێت؟ باوەڕی بەوە نیە الله قسەی کردبێت و قورئان لە الله وە دەر چوبێت و ئەڵێت داڕێژراوی موحەمەدە و محمدیش مەخلوقە ڕەنگە هەڵەی کردبێ لەدەر بڕینیدا چۆن حساب بۆ قورئان ئەکات؟
کەسێک باوەڕی بوە نەبێت الله لەسەر و ئاسمانەکان مەوجودە و وەحی ناردۆتە خوارەوە چۆن باوەڕ بەوە ئەکات جبریل لەلایەن الله وە نێدرابێت؟
وە کەسێک کە بڵێت بەس باوەڕت وابێت خوایەک هەیە ئیتر تۆ موسوڵمانیت و ئیمانت کامڵە ئیتر بۆ خۆی لە خراپە و فاحشە ئەگێڕێتەوە؟!
بۆیە ئێمە دەربارەی ئەشعەری کوفرەکانیمان لە باسی ئەسماء و صفاتدا وە لە باسی ئیماندا کە ئەڵێ هەرکەس بەس بە دڵ بزانێت خوا مەوجودە و هەیە ئەوە ئیمانی تەواوی هێناوە و موسوڵمانە ئەمانەمان بەلاوە گەورەترە لەوەی کە بەسەر پشتی مناڵێکەوە مردبێت وە سەیریش نیە و موستەحیلیش نیە ئەوە چونکە کەسێک لە دونیادا کوفر نەمابێت ئیلا کردبێتی ئیتر چاوەڕێی چی لێ ئەکرێت وە چوبێتە شارێکی ئیباحی و بێ ئەخلاقی وەک شاری قەرامطەکان بۆ بەدور ئەزانرێت کە وەک ئەوانی کردبێت؟!
خۆ ئەو لە جەهمی کوڕی سەفوان پیاوتر نەبووە کە ٤٠ ڕۆژ وازی لەنوێژ هێنا!
لە بیشری مریسی باشتر نەبووە کە وەک یەهودیەکان قەلەنسوەی لەسەر ئەکرد!
بەقەی حارسی محاسەبی شارەزا نەبووە کە تەلەبەی ابن کولاب بوو ئەویش نەسیحەتی خەڵکی ئەکرد
شەوان ئەچوو لەپەنجەرەوە سەیری خەنە بەندانی ئافرەتانی ئەکرد کە کەشف بوو و پێیان زانی ئەی گوت:«ویستومە بزانم حور العین چۆنن و بیری بەهەشتم کەوێتۆ!».
ئێ ئەبو حەسەنی ئەشعەریش بەر بڵاو بووە کە بەو جۆرە مردووە بۆیە لەکۆتایدا شایەتی کەسێکی تر دێنم کە نەتوانن ڕەدی بکەنەوە ئەویش شایەتی پێشەوای شافعی مەزهەبەکان و زانای ئەهلی سوننەتە.
أبو الحسن محمدی کوڕی عبدالملك ـی کەرەجی
کە تا ئێستاش ئەشعەریەکان لێی ئەترسن، ئەو پیاوەی کە ئەی گوت :«هەرکەس بڵێت من لە فیقهدا شافعیم و لە عەقیدەیا ئەشعەریم ئەوە ئەڵێین قسەکەت دژ بەیەکە بەڵکو قسەکەت کوفر و ڕیدەیە چونکە شافعی ئەشعەری مەزهەب نەبووە».
ئەم ئیمامە لەساڵی ٥٣٢ ی هیجری وەفاتی کردووە و قەصیدەیەکی هەیە بەناوی "عروس القصائد"
کە ابن سەمعانی دەڵێت خۆم ئەو قەصیدەیەم خوێندەوە بەسەریدا لە کەرەج وە قەصیدەکە زیاتر لە ٢٥٠ دێڕ بووە و فەوتاندویانە والله المستعان، بەڵام نزیکی ١٧ دێڕی گێڕدراوەتەوە و زەهەبی لە سیر أعلام النبلاء هێناویەتی.
ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە أبو حەسەنی کەرجی باسی ئەبو حەسەنی ئەشعەری ئەکات و زەمی ئەکات و دوای ئەڵێت: «وە مردنەکەی لە ئەحساء بووە بە ناشرینترین شێوە مردووە».
ئەمەش دێڕە شعرەکەیەتی
وكان كلاميا بالاحساء موته بأسوأ موت ماته ذو السوائب.
ئێتاش ئەو چەند دێڕە شعرەی کە پێمان گەیشتوە لەو قەصیدەیە دای دەنێم تا بەر چاوی خوێنەران بکەوێت و بزانن ئەشعەریەکان کۆمەڵەیەکی زەلیل بوون وە تەکفیر کراون، ئەوەتا أبو حەسەنی کەرجی ساڵی ٥٣٢ ی هیجری وەفاتی کردوە فەرموون بزانن چی دەڵێت :
محاسن جسمي بدلت بالمعائب وشيب فودي شوب وصل الحبائب
وأفضل زاد للمعاد عقيدةعلى منهج في الصدق والصبر لاجب
عقيدة أصحاب الحديث فقد سمت بأرباب دين الله أسنى المراتب
عقائدهم أن الإله بذاته على عرشه مع علمه بالغوائب
وأن إستواء الرب يعقل كونه ويجهل فيه الكيف جهل الشهارب
ففي كرج الله من خوف أهلها يذوب بها البدعي يا شر ذائب
يموت ولا يقوى لإظهار بدعة مخافة حز الرأس من كل جانب
طرائق تجسيم وطرق تجهم وسبل اعتزال مثل نسج العناكب
وفي قدر والرفض طرق عمية وما قيل في الإرجاء من نعب ناعب
وخبث مقال الأشعري تخنث يضاهي تلويه تلوي الشغازب
يزين هذا الأشعري مقاله ويقشبه بالسم ياشر قاشب
فينفي تفاصيلا ويثبت جملة كناقضه من بعد شد الذوائب
ويجزم بالتأويل من سنن الهدى فجرأته في الدين جرأة خار
ولم يك ذا علم ودين وإنما بضاعته كانت مخوق مداعب
وكان كلاميا بالاحساء موته بأسوأ موت ماته ذو السوائب
كذا كل رأس للضلالة قد مضى بقتل وصلب باللحى والشوارب
معايبهم توفي على مدح غيرهم وذا المبتلى المفتون عيب المعايب.
والحمد لله رب العالمین.