JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جافا سكريبت غير ممكن! ... الرجاء تفعيل الجافا سكريبت في متصفحك.

ماڵەوه

موعتەزیلە کێن و لە چ شتێکدا بیروباوەڕیان دژی ئەهلی سوننە و جەماعەیە

گروپی موعتەزیلە یەکێکە لەو گروپانەی كە لەناو کۆمەڵگای موسڵماناندا سەری هەڵدا و لە ڕێباز و مەنهەجی ئەهلی سوننە لایاندا، ئەویش گروپی لاڕێی موعتەزیلە بوو، كە بە گروپێکی عەقڵانی دادەنرێت.
یەکێکە لە گروپە گومڕا بووەكان كە هەر لە سەردەمی تابعینەوە تاوەكو ئەمڕۆ بوونیان هەیە موعتەزیلەیە. یەکێک لە هەرە سیفاتە گومڕاكانی ئەم گروپە ئەوەیە كە عەقڵی خۆیان پێش دەخەن بەسەر بەڵگەدا، وە لەگەڵ چەندین سیفاتی دیكە كە پێچەوانەی بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەیە.
موعتەزیلە کێن و لە چ شتێکدا بیروباوەڕیان دژی ئەهلی سوننە و جەماعەیە
موعتەزیلە چیە.

هۆکاری ناولێنانیان بە موعتەزیلە

لە سەردەمی پێشەوا حەسەنی بەصری كە سەردەمی تابعینە كەسێك هاتە خزمەتی حەسەنی بەصری و پرسیاری دەربارەی تاوانە گەورەكان كرد كە ئایا ئەنجامدەریان موسڵمانە یان كافرە؟ بۆیە واصل ـی كوڕی عطاء وەڵامی دایەوەو پێی وت من ناڵێم كەسێك تاوانە گەورەكان ئەنجام بدات موسڵمانە بەتەواوی وە ناڵێم كافرە بەتەواوی بەڵكو لەو نێوەندەدایە نە موسڵمانە و نە كافرە "المنزلة بين المنزلتين" دواتر لە جێگەكەی هەستاو چووە لای یەكێك لەكۆڵەكەكانی نێو مزگەوتەكە بۆیە حەسەنی بەصریش فەرمووی واصل لێمان دووركەوتەوە یاخود لەدانیشتنەكەمان دووربكەوە ئەی واصل بۆیە بەو شێوەیە ناویان لێنرا "موعتەزیلە". [📚 الملل والنحل 1/52].

داهێنەری بیری موعتەزیلە

هەر وەكو باسمانكرد واصل ـی كوری عطاء بە داهێنەری بیری موعتەزیلەی گومڕا دادەنرێت وە پاش ئەویش هاوبیرو هاوسەردەمی خۆی عەمری كوڕی عوبەید دێت كە عەمر لەگومڕاییدا زۆر خراپتربوو لە واصل بۆیە ئەو دوو كەسە بەداهێنەری بیری موعتەزیلە دادەنرێن و ئەوەی دوای ئەوانیش دێت هەڵگری بیروباوەڕ و ڕێبازی ئەون جا چ زیاتر بێت یاخود كەمتر.

بنچینەکانی موعتەزیلە چیە

بنچینەکانی موعتەزیلە ٥ دانەن:
  1. التوحید:  مەبەست لە تەوحید لای موعتەزیلە ئەوەیە كە سیفاتەكانی الله تعالىٰ ناهێڵن و نەفی دەكەن وە تەنها ناوەكانی خوای گەورە ئیقرار دەکەن و دەچەسپێنن.
  2. العدل:  موعتەزیلە ڕەتی دەكەنەوە كە ️اللّٰه دروستكار و خالقی كار و كردەوەی بەندەكانی بێت ئەمیش پێچەوانەی سەلەفە.
  3. الوعد والوعید: اللّٰه سزاكانی جێبەجێ دەكات بەسەر كەسانی خاوەن تاوانە گەورەكان و هیچ شەفاعەتێكیشیان بۆ نییە لەڕۆژی دواییدا و لە دۆزەخیش دەرناكرێن.
  4. المنزلة بين المنزلتين: لای موعتەزیلە كەسانی خاوەن تاوانە گەورەكان نە موسڵمانە وە نە كافرە بەڵكو لەنێوان موسڵمان و كافردایە، ئەگەر هاتوو تەوبە نەكات و بەو شێوەیە بمرێت ئەوا لای موعتەزیلەکان بە هەتاهەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.
  5. الأمر بالمعروف والنهی عن المنكر: ڕاستی ئەمر بەچاكە و ڕێگری لەخراپە لەلای موعتەزیلە ئەوەیە كە دژ بە حاكمی موسڵمان دەوەستنەوە و شمشێریان لەڕوو بەرز دەكەنەوە و خروجیان لەسەر دەكەن.

بیروباوەڕ و ڕێبازی موعتەزیلە کە دژ بە بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەتە

ئەگەر تەماشا بكەین هەر لە كۆنەوە تاوەكو ئێستا چ سەردەمی دوای تابعین بێت یاخود لە كۆتایی سەردەمی ئومەوی و سەردەمی عەبباسی و دواتریش یاخود سەردەمی ئێستا كە سەدەی بیست و سەدەی بیست و یەكەمە سەیرکە بیری موعتەزیلە درێژەی هەیە ئەویش لەسەر چەند خاڵێك بنیات نراوە كە پێچەوانەی ڕێبازی ئەهلی سوننە و جەماعەیە.
ئەوانیش:
  1. لە بیروباوەڕدا سیفاتەكانی الله یان نەفی دەكرد و نەیاندەهێشت، تەنها ناوەكانیان بۆ الله دادەنا.
  2. ئەنجامدەری تاوانە گەورەكان نە كافرە و نە موسڵمانە بەڵكو لەو نێوەندەدایە، وە لە دواڕۆژیشدا لە ئاگری دۆزەخ بەهەتاهەتایی دەمێنێتەوە ئەگەر تەوبەی لەسەر نەكردبێت.
  3. لای موعتەزیلە قورئان مەخلوقە و كەلامی الله نیە.
  4. هەموو كات عەقڵ و ئارەزووی خۆیان زاڵ دەكەن بەسەر بەڵگە و نەقڵدا، ئەگەر هاتوو فەرموودەیەك یاخود بەڵگەیەك پێچەوانەی عەقڵ و ئارەزووی ئەوان بوو ئەوا ڕەتی دەكەنەوە و وەریناگرن.
  5. ڕەتكردنەوەی بینینی الله لە ڕۆژی قیامەتدا لەلایەن بەهەشتی یەكانەوە.
  6. تەئویل كردنی ئایەتەكانی قورئان و تەفسیركردنی بەپێی گونجاندن لەگەڵ عەقڵ و ئارەزووی خۆیاندا.
  7. ڕەتكردنەوەی ئەو فەرموودانەی كە لەگەڵ بیر و بۆچوونی ئەواندا ناگونجێت و لەگەڵ عەقڵی ئەواندا یەكناگرێتەوە ئەگەرچی فەرموودەكە متواتر بێت و لە صەحیحەیندا هاتبێت.
  8. تەعندان لە صەحابە و تابعین و گێڕرەوەی فەرموودە پیرۆزەكان بەتایبەتی ئەبو هورەیرە ڕەحمەتی الله ـی لێبێ.
  9. دژایەتیكردنی ئەو باس و خواستانەی كە باس لە جیهانی جنۆكە و فریشتە و سیحر دەكەن وە موعتەزیلە بڕوای وایە كە جنۆكە بەهیچ شێوەیەك ناچێتە لاشەی مرۆڤەوە.
  10. بانگەوازیكردن بۆ نزیككردنەوەی ئاینەكان و یەكگرتنیان.
  11. ئاوەژووكردنەوەی مەفهوم و تێگەیشتن لە الولاء والبراء.
  12. دابەشكردنی سوننەت بۆ هەریەكە لە سوننەتە كارپێكراوەكان و سوننەتە كارپێنەكراوەكان.
  13. ڕەتكردنەوەی فەرموودەی آحاد لە بیروباوەڕ و حوكمی شەرعیدا.
  14. هەوڵدان بۆ تازەگەری و تازەكردنەوەی ئایین تاوەكو لەگەڵ بیروبۆچوونی خۆیاندا بگونجێت.
  15. شێواندن و ناشیرینكردنی مێژووی ئیسلام ب بە شێوەیەك كە ئیمامەكانی ئەهلی سوننە ناشیرینكراون و كەچی بيری موعتەزیلە بە پیرۆز و پێشەوا دانراون، وە چەندین سیفات و بیروڕا كە پێچەوانەی ئەهلی سوننەت وجەماعەتن.

پێشەوا و سەرانی بیروباوەڕی موعتەزیلە

ناوی چەند پێشەوا و سەرانی موعتەزیلە لە کۆنەوە تاکو ئێستا:
  1. واصل بن عطاء
  2. جمال الدين الأفغاني
  3. عمرو بن عبيد
  4. أبو معن ثمامة بن الأشرس
  5. الزمخشري
  6. هشام الفوطي
  7. أبو الهذيل العلاف
  8. محمد عبده
  9. حسن الترابي
  10. الجاحظ
  11. محمد الغزالي المصري
  12. محمد فريد وجدي
  13. طه حسين
  14. سعد زغلول
  15. لطفي السيد

وتەی سەلەف دەربارەی موعتەزیلە

ابن حامد دەفەرمووێت: ئیمامی ئێمە ئیمام ئەحمەد ڕوونی کردۆتەوە لەبارەی قورئان: نە گومان هەیە لەوەی کە کەلامی الله ـیە و مخلوق نیە نە دەوەستین لەوەی کە نەیڵێین وە گوتەرانـی قورئان حیکایەتە کلام نفسی (وتەی ئەشعەریە بێ باوەڕەکانە بۆ قورئان) وە ئەو کەسەی دەڵێت لەفزی ئێمە بۆ قورئان مەخلوقە یاخود خوێندنەوەی ئێمە بۆ قورئان مەخلوقە (وتەی موعتەزیلە) ئەوانە گشتیان زەندیقن و  بێ باوەڕن. [📚 طبقات الحنابلة للقاضي أبي يعلی ۱ / ۱۷٦].
اللالكائي دەڵێت: قورئان لەسەر واتا و لەفزی حەقیقی خۆی دابەزیووە وە وەزیفەکەی تەحدایە وە بانگەوازی خەڵکە بۆی وە قورئان لەسەر حەقیقەتی خۆی لە میحرابەکان خوێندراوەتەوە وە لە پەرتووکەکان نوسراوەتەوە وە لە سینگی پیاوەکان پارێزراوە نە حیکایەیە نە عیبارە، لە قورئان هەمووی یەک قورئانە و مخلوق نیە بەڵکو سیفەتێکە لە سیفاتە زاتیەکانی اللە تعالی هەردەم قسەکار بووە هەرکەسێک غەیری ئەوە بڵێت ئەوە بێ باوەڕە و گومڕایە و موبتەدیعە پێچەوانەی مەزهەبی ئەهلی سوننە و جەماعەی کردووە. [📚 شرح أصول إعتقاد أهل السنة والجماعة ۱/۲۷۲].
الاسمبريد إلكترونيرسالة