JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جافا سكريبت غير ممكن! ... الرجاء تفعيل الجافا سكريبت في متصفحك.

ماڵەوه

چیرۆکی پێخەمبەر ئیدریس و هاوڕێکەی (ملك الموت)

چیرۆکی پێغەمبەر ئیدریس و هاوڕێکەی (ملك الموت)

داود ـی کوڕی أبي هند ئەگێڕێتەوە لە هەندێ لە هاوەڵەکانییەوە کە فەرموویانە: فریشتەی گیان کێشان هاوڕێ و هاوەڵی پێغەمبەر ئیدریس بووە (علیە السّـلام)، ڕۆژێکیان پێخەمبەر ئیدریس پێی ووت: ئەی فریشتەی گیان کێشان، ئەویش فەرمووی: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا، پێغەمبەر ئیدریس (علیە السّـلام) فەرمووی گیانم بکێشە با ببینم و بزانم مردن چۆنە.!، فریشتەی گیان کێشان تەعەجوبی کرد و فەرمووی سبحان اللە ئەی ئیدریس چۆن شتی وا ئەڵێی، ئەهلی زەوی و ئاسمان لە مردن و گیان کێشان ڕائەکات کەچی تۆ داوای ئەکەیت پیشانت بەم گیان کێشان و مردن چۆنە بەسەر ڕوح و جەستەی خۆتەوە؟!، پێغەمبەر ئیدریس (علیە السّـلام) فەرمووی من هەر ئەمەوێ و پێم خۆشە بیبینم، دواتر زۆر داوای کرد هەتا فریشتەی گیان کێشان فەرمووی: بەڕاستی ئیدریس منیش بەندەیەکم لە ژێر فەرماندام وەک تۆ، وە ناتوانم سەربەخۆ هیچ شتێ بکەم هەتا ڕەزامەندی الله تعالىٰ ـی لەسەر نەبێت، فریشتەی گیان کێشان بەرزبوویەوەو ڕۆشتەوە بۆ ئاسمان و بە اللە ـی فەرموو: یا ربی عەبدێکت داوام لێ ئەکات ڕوح کێشان و مردنی پیشان بەم بەسەر خۆیەوە تا بزانێ چۆنە؟!، اللە تعالی فەرمووی: بڕۆ ڕوحی بکێشە، فریشتەی گیان کێشان فەرمووی: ئیدریس ئەوە بزانە کە هەموو مەخلوقات لە گیان کێشان ڕائەکات هێندە سامناکە، فەرمووی قەینا ئەمەوێ بیبینم، کاتێ ڕۆحی کێشراو مرد فریشتەی گیان کێشان مایەوەو نەیتوانی هیچ بکات بۆ گێڕانەوەی ڕوحی بۆ ناو لاشەی، فەرمووی: یا ربی ئەبینیت ئیدریس کەوتە چ حاڵێکەوە ئەو ئێستە گیانی کێشراوە، اللە تعالی: ڕوحی بۆ گێڕایەوەو فەرمووی با لە ژیان بمێنێتەوە هەرچەندە ئەیەوێ و پێی خۆشە.
چیرۆکی پێخەمبەر ئیدریس و هاوڕێکەی (ملك الموت)
پێخەمبەر ئیدریس.
پاشان پێغەمبەر ئیدریس (علیە السّـلام) فەرمووی: ملك الموت بمخە بەهەشتەوەو با ناوەوەی ببینم، ملك الموت فەرمووی: بەڕاستی ئیدریس منیش بەندەیەکم لە ژێر فەرماندام وەک تۆو ناتوانم سەربەخۆ هیچ شتێ بڪەم هەتا ڕەزامەندی اللە تعالىٰ ـی لەسەر نەبێت، پێخەمبەر ئیدریس زۆر داوای ڪرد تا ئەوەی فریشتەی گیان کێشان ووتی یا ربی پێغەمبەرەکەت زۆر داوام لێ ئەکات تا بیخەمە بەهەشتەوەو ناوەوەی ببینێت و منیش پێم ووتووە تەنها عەبدێکم بە بێ وویستی اللە توانای هیچ کارێکم نییە م، اللە تعالی فەرمووی بڕۆ بیخە بەهەشتەوە، جا فریشتەی گیان کێشان ئەفەرمووێ اللە تعالی شتانێکی ئەزانی لەسەر ئەم داواکاری و پێداگریەی پێغەمبەر ئیدریس کە من نەمئەزانی و درکم پێی نەئەکرد، دواتر فریشتەی گیان کێشان لەگەڵی ڕۆشت تا چوویە ناو بەهەشتەوەو بە نیعمەتەکانی ناو بەهەشتی ئەڕوانی و ئەیفەرموو: ما شاء اللە.
پاشان فریشتەی گیان کێشان پێی فەرموو: تەواو بوو ئەبێ بڕۆیتە دەرەوە ئیتر، پێغەمبەر ئیدریس فەرمووی: نەخێر ناڕۆم اللە خۆی فەرموویەتی: ﴿أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ ٭ إِلَّا مَوْتَتَنَا الْأُولَىٰ﴾ بەهەشتیەکان لە ناو خۆیاندا ئەڵێن: ئەرێ ئێمە ئیتر نامرین جگە لە مردنى پێشوومان، وە فەرموویەتی: ﴿وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ﴾ هەرگیز ئەهلی بەهەشت ناهێنرێنە دەرەوە لێى دوای ئەوەی خرانە ناویەوە.
فریشتەی گیان کێشان فەرمووی یا رب گوێت لێیە ئیدریس چی ئەڵێ!، اللە فەرمووی: عەبدەکەم ڕاست ئەکات و ئەو زاناتر بوو لە تۆ، تۆ لە بەهەشت وەرە دەرەوەو وازی لێ بهێنە با ئیدریس لە بەهەشت بمێنێتەوە، هەر بۆیە اللە تعالىٰ دەربارەی ئەو پێغەمبەرە بەڕێزە فەرموویەتۍ: ﴿وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا﴾،واتە بە پلەو پایەو مەقامێکی زۆر بەرزمان گەیاند. کە هەندێ لە زانایان ئەفەرموون بەرز کراوەتەوە بۆ ئاسمانی شەشەم و هەنێکیش ئەفەرموون چوارەم، سەرەڕای بوونی چەندین ڕیوایەتی جیاواز لەسەر چۆنیەتی مردن و شوێنی مردنی.
[📖 أخرجه ابن أبي حاتم]
الاسمبريد إلكترونيرسالة