JavaScript is not enabled!...Please enable javascript in your browser

جافا سكريبت غير ممكن! ... الرجاء تفعيل الجافا سكريبت في متصفحك.

ماڵەوه

چیرۆکی هاروت وماروت

چیرۆکی هاروت وماروت

چیرۆکێکه له قورئانی پیرۆزدا باس کراوه له سوڕەتی بەقەرە، هاروت و ماروت دوو فریشتە بوونه دابەزێنراون بۆ سەر زەوی بۆ شاری بابل بۆئەوەی خەڵکی فێری سیحر بکەن و یارمەتیان بدەن سیحری ساحیران پووچەڵبکەنەوە، پێش فێرکردنی سیحر خەڵکیان ئاگادار دەکردەوە کە ئێمە بۆ تاقیکردنەوەی ئێوە لێرەین بۆ ئەوەی فێرتان بکەین کە سیحر بەشێوەیەکی هەڵە بەکارنەهێنن، چونکە زۆرێک لە خە ئەو کاتە بێباوەڕ بوون و سیحریان بە خراپ بەکاردەهێنا، تاکو وایلێهات ژن و مێردیان لێک جیا دەکردەوە.
چیرۆکی هاروت وماروت
هاروت وماروت کوردی.
الله تعالىٰ دەفەرمووێت: (وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَانَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَٰكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ۚ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ).[سورة البقرة ١٠٢].
لە سەردەمی پێغەمبەر سولەیمان سەلامی خودای لەسەر بێ کاهینەکان ووتیان جنۆکەکان غەیب دەزانن و سحر لەزانستی پێغەمبەر سولەیمان فێربوونە، یەهودیەکان ئەم هەواڵەیان بڵاو کردەوە، ووتیان سولەیمان هەرچی لەو موڵکەی هەیەتی بەسحر بەدەستی هێناوە بۆیە خوای گەورە وەڵامیان دەداتەوە فەرمووی﴿وما کفر سلیمان ولاکن الشیطان کفروا﴾، واتە: سولەیمان کوفری نەکرووە بەڵکو شەیتانەکان کوفریان کردووە. زۆربەی موفەسیران خیلافیان لەسەر هاروت و ماروت هەیە، چیرۆکی زۆریان لەسەر هەیە زۆربەی چیرۆکەکان لەلایان ئیسڕائیلیەکانەوە سەری هەڵداوە و ڕاست نین ئەو چیرۆکەی بەڕاست دادەنرێت ئەوەیە : کاتێك ئادەم سەلامی خوای لەسەربێ خودای پەروەردگار ناردی بۆ سەر زەوی مەلائیکەتەکان ووتیان﴿أتجعل فیها من یفسد فیها ویسفك دماء ونحن نسبح بحمدك ونقدس لك﴾، واتە : کەسانێك دەخەیتە سەر زەوی کە خراپە دەکەن و خوێن دەڕێژن کەچی ئێمە دەت پەرستین و یادت دەکەین و سوپاس گوزاریت دەکەین و پیرۆزیت دەنرخێنین خودای پەروەردگار فەرمووی﴿إنی أعلم مالا تعلمون﴾، واتە:
 ئەوەی من دەیزانم ئێوە نایزانن.
 مەلائیکەتەکان ووتیان ئێمە گوێڕایەڵیت دەکەین زیاتر لە نەوەکانی ئادەم خودا فەرمووی دوو مەلائیکەت هەڵبژێرن دەیان نێرمە سەر زەوی مەلائیکەتەکان ووتیان هاروت و ماروت وەك دەگوترێ هرووت و مارووت ئارەزوویان پێبەخشرا دواتر خودا ناردوویانی بۆ سەر زەوی لەسەر زەوی گوڵێك خۆی خستە سەر شێوەی ئافرەتێکێ جوان و هاتە لایان هاروت و ماروت داوای ئافرەتەکەیان کرد ئافرەتەکە ووتی هیچ ناڵێم تا ووشەیەكی شیرك نەڵێن ووتیان هەرگیز هاوەڵ بۆ خودا دانانێین، ئافرەتەکە ڕۆشت لەلایان، ئافرەتەکە گەڕاوە مناڵێکی هەڵگرتبوو دووبارە هاروت و ماروت داوای ئافرەتەکەیان کرد ئافرەتەکە ووتی تائەم مناڵە نەکوژن وەڵامتان نادەمەوە هاروت و ماروت ووتیان هەرگیز نایکوژین ئافرەتەکە ڕۆشت ئەم جارە ئافرەتەکە گەڕاوە پەرداخێك ئارەقی پێ بوو هاروت و ماروت داوای ئافرەتەکەیان کردەوە ئافرەتەکە ووتی تائەم ئارەقە نەخۆنەوە وەڵامتان نادەمەوە نایەم بەدەم داواکاریەکانتانەوە هاروت و ماروت ئارەقەکەیان خواردەوە و بێ هۆش بوون منداڵەکەیان کوشت و لەگەڵ ئافرەتەکەیان ڕابوارد کاتێك بەخۆ هاتنەوە ئافرەتەکە ووتی هیچ شتێك نەما نەتان کردبێ کاتێك بێ هۆش بوون هەموو شتێکتان کرد ئیتر هەڵبژێرن عەزابی دونیاتان دەوێت یان عەزابی قیامەت ئەوانیش عەزاب و سزای دونیایان هەڵبژارد ئەمەش وەڵامێك بوو بۆ مەلائیکەتەکان کە خودا پشانی دان گەر مەلائیکەتیش بنێرێتە سەر زەوی وەکو مرۆڤ بێ ئەمری خوای پەروردگار دەکەن وەکو تاقی کردنەوەو سزادان سحریان لەسەر دابەزێندرا لە بابل لە عێراق باسی سحریان بۆ خەڵك دەکرد و خەڵکیان فێر دەکرد دواتر دەیان ووت﴿نحن فتنة فلا تکفر﴾، ئێمە فیتنەین بۆ ئێوە کوفر مەکەن و سیحر مەکەن، خەڵکیان ئامۆژگاری دەکردو لەسیحریان ئاگادار دەکردنەوە شەیطانەکانیش لە سیحر دەزانن و بۆ تاقی کردنەوەی مرۆڤەکان تا بزانن کام لەمرۆڤەکان گومڕا دەبن و دوایان دەکەون هاروت و ماروت بەسزای خۆیان گەیشتن لەدونیا یەهودیەکانیش بەردەوام بوون لەسەر کاری سیحر کەلە شەیطانەکان فێری ببوون.
الاسمبريد إلكترونيرسالة