حوکمی چونە لای خێزان لە دواوە. |
حوکمی جووت بوون لە دواوە
٩٠ - پیاوێک پرسیاری لە عەلی کوڕی ئەبو تالیب کرد رضي الله عنە، وتی : ئەی پێشەوای ئیمانداران چی ئەڵێیت دەربارەی چوونە لای ئافرەتان لە دواوە؟
ئیمامی عەلی رضي الله عنه تووڕە بوو و فەرمووی : (الله ڕسوات بکات، ئایا گوێبیستی فەرمایشتی الله تعالی نەبوویت : | وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦۤ أَتَأۡتُونَ ٱلۡفَـٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنۡ أَحَدٍ مِّنَ ٱلۡعَـٰلَمِینَ | (الأَعۡرَاف : ٨٠).
ئەوە نێربازیەکی بچووکە، قەومی لوط بە ئافرەت دەستیان پێکرد دواتن ڕۆیشتن بەرەو پیاویش).
٩١ - عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس رضي الله عنه فەرمووی : (ئایا هەواڵتان پێ بدەم دەربارەی سەرەتای قەومی لوط؟ ئەوان لە دواوە ڕۆیشتنە لای ئافرەتان، جا ئەوەیان لەناو یەکتردا بڵاو کردەوە هەتا بۆچوونیان لەسەر ئەوە کۆبوویەوە وتیان : دواوە و پێشەوەی ئافرەتان هیچ جیاوازیان نییە، دواتر وتیان : دواوەی ئافرەتان و دواوەی پیاوان و دواوەی منداڵان جیاوازیان نییە، جا کاتێک بۆچوونیان لەسەر ئەوە کۆبوویەوە سزایان بۆ هات).
٩٢ - مجاهد دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَ ٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ | (الشُّعَرَاء : ١٦٦).
دەفەرموێت: (وازیان لە پێشەوەی ئافرەتان هێنا بۆ دواوەی ئافرەتان و دواوەی پیاوان).
وە دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوۡمِهِۦۤ إِلَّاۤ أَن قَالُوۤا۟ أَخۡرِجُوهُم مِّن قَرۡیَتِكُمۡۖ إِنَّهُمۡ أُنَاسࣱ یَتَطَهَّرُونَ | (الأَعۡرَاف : ٨٢).
دەفەرمووێت: (لە دواوەی ئافرەتان و لە دواوەی پیاوان).
٩٣ - رسول الله ﷺ دەفەرمووێت: (الله شەرم ناکات لە حەق، حەڵاڵ نییە چوونە لای ئافرەتان لە دوایانەوە).
٩٤ - عبدالله بن عباس رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (زەوی و بەرهەمەکەت ئاو بدە لە شوێنی گەشەکردنیەوە).
وە ئەفەرمووێت : (لەعنەت لێکراوە ئەوەی ئەڕواتە لای ئاژەڵێک، لەعنەت لێکراوە ئەوەی ئەڕواتە لای ئافرەتێک لە دوایەوە).
٩٥ - پرسیارکرا لە أبو الدرداء رضي الله عنه دەربارەی چوونە لای ئافرەتان لە دواوە، فەرمووی : (بۆ هیچ کەسێک ئەو کارە ئەکات مەگەر کەسێکی کافر نەبێت؟!).
وە سعید بن المسیب وتی : (بۆ هیچ کەسێک ئەو کارە ئەکات مەگەر گەوجێکی فاجر نەبێت؟!).
٩٦ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (هەرکەسێک بڕواتە لای ئافرەتێک کاتێک لە سوڕی مانگانەدایە، یان بڕواتە لای ئافرەتێک لە دوایەوە، ئەوە کافر بووە).
عبدالملك بن حبیب ئەڵێت : (ئەوە کوفری تاوانە نەوەک کوفری تەوحید).
٩٩ - عبدالله بن عمر رضي الله عنهما دەربارەی چوونە لای ئافرەتان لە داوە فەرمووی : (سبحان الله! کەسی موسوڵمان شتی ئاوا ئەکات؟!).